به‌رنامه‌ی(نوسه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی)



به‌رنامه‌ی(نوسه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی) ناسراو به‌ به‌رنامه‌ی(Kurdish &Arabic Writer)
یه‌كێكی تره‌ له‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن تۆڕی چرا و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ به‌رنامه‌ی(الكاتب العربی) دروست كراوه‌ و به‌كاردێت بۆ نوسینی كوردی و عه‌ره‌بی له‌نێو ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ ناتوانرێت به‌ كوردی یان به‌ عه‌ره‌بی تیایاندا بنوسرێت، وه‌كوو زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانی بواری گرافیك و دیزاین و...هتد
دوای ئەو سەركەوتنەی كە لە وەشانەكانی پێشوتر بەدەستمان هێنا بریارماندا وەشانی (3.0) بخەینە بەردەستی ئێوەی ئازیز
ڕون و ئاشكراشه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفته‌ له‌ كوردستان چه‌ندین به‌رنامه‌ دروست كراوه‌ وه‌كوو به‌رنامه‌كانی  شلێر،بوشڕا،هیجر،...هتد/ به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌ی ئێمه‌ له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌موویان جیاوازتر و باشتره‌،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه

یه‌كه‌م:به‌رنامه‌یه‌كه‌ كه‌ كیبۆردی نوسینی  وه‌كوو كیبۆردی كۆمپیوته‌ری ستاندارد(كیبۆردی عەرەبی) وایه‌، بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كۆمپوته‌ره‌كه‌ت بته‌وێت له‌ناو به‌رنامه‌یه‌كی نوسین(بۆنمونه‌ وۆڕد)بنوسی(چرا)پێویسته‌ په‌نجه‌ بنیێیت به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دوگمه‌كانی(چ،ر،ا)،به‌ڵام له‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ پێشتر (ناومان هێنان وانیه‌، به‌ڵكوو پێویسته‌ له‌نێو ئه‌و به‌رنامانه‌ بۆ نوسینی هه‌مان وشه ‌په‌نجه‌ بنێیت به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دوگمه‌كانی/د،لا،ا

دووه‌م:ده‌توانیت ئه‌و نوسینه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت بینوسی، بچیت له‌نێو به‌رنامه‌یه‌كی تر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بینوسی (بۆنمونه‌ له‌نێو به‌رنامه‌ی وۆرد)دواتر كۆپی بكه‌یت و بێیت له‌نێو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه‌ پێستی بكه‌ی و بیگۆڕیت بۆ ئه‌و نوسینه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت له‌نێو یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كان بینوسی، به‌ڵام له‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ پێشتر دروست كراون ، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ته‌نها  له‌نێو خودی به‌رنامه‌كه‌ نوسینه‌كه‌ی بنوسێت و ناتوانێت نوسینی شوێنێكی تر جێگیر بكات

سێ‌ یه‌م:به‌رنامه‌یه‌كه‌ كێشی زۆر كه‌مه‌ و ده‌توانرێت له‌سه‌ر ویندۆزی حه‌وت و بەرەو سەرتر به‌كاربهێنرێت وپپشگیری زۆربەی فۆنتە كوردیەكانیش دەكات، وەك فۆنته‌كانی(كرمانج و ڕێباز و قه‌یدار و هەندێك لە یونیكۆدەكان)كه‌ جۆری یه‌كه‌میان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌ داده‌به‌زێته‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانتان،



بۆ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌ لێره‌ كلیك بكه‌




تێبینی:ئەوانەی ویندۆزسێڤن ، یان سەروتر بەكاردەهێنن، بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەیە بە دروستی كاربكات زۆربەی كات پێویست بە دابەزاندنی هیچ جۆرە پڕۆگرامێكی پشگیری وەك "نێت فرەم وۆڕك"ناكات، بەڵام  ئەگەریش داوای كرد (بە تایبەت لە ویندۆز دە) ئەوا پێویستە دوای دابەزاندنی ئەو بەرنامەیە كۆمپیوتەرەكەت بە ئەنتەرنێتەوە ببەستیەوە و ڕاستەخۆ لەگەڵ كردنەوەی بەرنامەكە "نێت فرەم وۆڕك" دابەزێنیت.

No comments:

Post a Comment