به‌رنامه‌ی(چرا-قورئان) بریتیه له به‌رنامه‌ی قورئان پیرۆزی بۆ موبایل به‌شێوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ، یه‌كێكه له به‌رهه‌مه نایابه‌كانی ماڵپه‌ڕ و گروپی چرا
به سود وه‌رگرتن له به‌رنامه‌ی(مصحف الجوال)دروست كراوه و یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه‌ی كه سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كجار باشی به‌ده‌ست هێناوه و تاكوو ئیێستا به سه‌دان جار داونلۆد كراوه
:ئه‌م به‌رنامه‌یه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی زۆر نایابی هه‌یه كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن
پیشاندان:له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه بریتیه له شێوازی پیشاندان و خوێندنه‌وه‌ی كه وه‌كوو قورئانی چاپكراوی (مصحف المدینه)ی سعودیه كه جوانترین و ڕاستترین قورئانی چاپكراوه له جیهاند،هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگه و هه‌موو بنه‌ماكانی (ته‌جویدی) له‌سه‌ر دیاری كراوه.جگه له‌مه‌ش ده‌توانرێت له‌سه‌ر موبایل به‌شێوه‌ی تاریك و ڕوناك بخوێندرێته‌وه
خوێندنه‌وه:ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌توانێت به ده‌نگی زیاتر له (25) قورئان خوێنی ناوداری جیهانی،قورئان بخوێنێته‌وه
ته‌فسیر:ئه‌م به‌رنامه‌یه جگه له ته‌فسیری كوردی (ته‌فسیری ئاسان) ته‌فسیری (ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و مالیزی)شی تێدایه,له‌گه‌ڵ چه‌ندین ته‌فسیر تری عه‌ره‌بی ناوداری جیهانی كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به ئاره‌زوی خۆی بیانگۆڕێت،به هه‌موویان ژماره‌یان ده‌گاته(12) ته‌فسیر
گه‌ران:ئه‌مه‌شیان یه‌كێكی تره له تایبه‌تمه‌ندیه گرنگه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانی به‌دوای هه‌ر وه‌شه‌یه‌ك و بابه‌تێكدا بگه‌ڕێیت له‌نێو قورئانی پیرۆز ،واته:ده‌توانی به‌دوای وشه‌یه‌كی دیاریكراودا بگه‌ڕێیت,یان بگه‌ڕێیت به‌دوای بابه‌تێكدا له ڕوانگه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز
چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری وه‌كوو:دیاریكردنی شوێنی وه‌ستان له‌دوای داخستنی به‌رنامه‌كه یان ڕۆیشتن بۆ هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك یان جزئێك یان سوره‌تێك به پێدانی ژماره‌ی هه‌ریه‌كێك له‌وان،هه‌روه‌ها ڕاسته‌وخۆ گۆڕانی ئایه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ده‌نگی قورئان خوێنه‌كان(ئه‌مه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕای به‌كارهێنه‌ر).له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌نی تر
ئه‌م به‌رنامه‌یه بریتیه له به‌رنامه‌یه‌كی جۆری فلاش ودابه زاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌خۆڕای یه،به‌مه‌رجێك له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌یدا ئاماژه به ماڵپه‌ڕی چرا بكرێت
ئەم بەرنامەیە لەسەر زۆرینەی ئەو موبایلانە كاردەكات كە لەدوای ساڵی 2010 وە دروست كراون و بە سیستەمەكانی ئەندرۆید و سیمبیان كار دەكەن
بۆ دابەزاندنی وەشانی تایبەت بە موبایلەكانی نۆكیای جۆری تەچ(ئەوانەی بە لەمس كاردەكەن) بەتایبەت ئێن 8
بۆدابەزاندنی وەشانی تایبەت بەوموبایەلە نۆكیایانەی كە كیبۆردیان هەیە
بۆ دابەزاندنی وەشانی تایبەت بەو موبایلانەی كە بە سیستەمی ئەندرۆید كاردەكەن بەتایبەت سامسۆنگ گالاكسی
بۆ دابه‌زاندنی ده‌نگی قورئان خوێنه‌كان بۆ هەردوو جۆرەكەی نۆكیا لێره كلیك بكه
بۆ دابەزاندنی دەنگی قورئانخوێن بۆ ئەوانەی بە سیستەمی ئەندرۆید كاردەكەن لێره م لينكانه كلیك بكە
No comments:
Post a Comment